لە کۆمپانیای نراس کۆمەڵێکی فراوان لە بەرهەمە ڕەسەن و بەجۆرە بەرزەکان دابین دەکەین کە تایەر و پارچەی یەدەگی بزوێنەر و باتری و فلتەر و زەیت و سیستەمی هەڵواسین و بڕەک و پێداویستی وۆرکشۆپەکان لەخۆدەگرێت، بۆ هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل. کار دەکەین بۆ دابینکردنی پێداویستی کڕیارەکانمان لە هەموو ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە باشترین نرخ و خێراترین خزمەتگوزاری.